دەربارەی ئێمە

 

دەربارە

ریِکخراوى وچان رێکخراوێکى ناحکومى سەربەخۆى مافى مرۆڤە ئامانجى قازانجى دارایى نییە . کاردەکات بۆ بەگژاچونەوەى ئەوپێشێلکارییانەى کەلەئەنجامى ئەشکەنجە یان جەنگ یان توندوتیژى لەسەربنەماى جیاکارى کۆمەڵایەتى ڕودەدات . هەروەها کاردەکات بۆڕاهێنانەوەى قوربانیەکانى ئەوپێشێلکارییانە .

ئامانجى ڕێکخراو :

• پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى چارەسەرى و ڕاهێنانەوەى گشتگیر (جەستەى ،دەروونى ،کۆمەڵایەتى ) بۆ قوربانیان .

• داکۆکیکردنى یاسایى لە قوربانیان وخیزانەکانیان بەمەبەستى قەرەبۆکردنەوەیان لەبەردەم دادگا و دەرەوەى دادگا .

• بەرزکردنەوەى تواناى ئەولایەنە پەیوەندیداانەى خزمەتگوزارى هاوشێوەپێشکەش دەکەن .

• بەگژاچنەوەى پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ لەڕێگەى کۆکردنەوەى زانیارى دەربارەى ئەوپێشێلکاریانە لەڕیى چاودێریکردن و تویژینەوە وسەردانى بەندیخانە وشێڵتەرەکان .

• بەدۆکیومینتکردنى پێشێلکاریەکانى مافى مرۆڤ. ِ

بنەماکانى کارکردن :

• پابەندبوون بەیاسا کارپێکراوەکاتى  حکومەتى هەرێمى کوردستان بەتایبەت یاساکانى پەیوەندیدار بەکارى رڕێکخراوە ناحکومیەکان .

• پەیوەستبوون بەبنەماکانى مافى مرۆڤ و دیمۆکراسى بەبى جیاوازى ڕەگەز ،دین یان پێگەى کۆمەڵایەتى .

• ڕکخراوەکە بڕواى وایە کەکەسانى زەرەرمەندبوو یان قوربانیانى جەنگ و ئەشکەنجە و توندوتیژى دەبیت هاوکارى بکرین تایتوانن بگەڕینەوە ناو کۆمەڵگا .:

بوارەکانى کارکردن :

• مافى مرۆڤ .

•تەندروستى دەرونى و جەستەیى .

• خزمەتگوزارى کۆمەڵایەتى .

• خزمەتگوزارى یاسایى .